
یاریگا
ئارۆن رامسدێل گۆڵپارێزی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری گەنەرز لەسەر زۆربەی وردەکارییەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گۆڵپارێزی یانەکەی رێکەوتووە و هەفتەی داهاتوو بەشیوەیەکی فەرمی پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم هەفتەیە گرێبەستەکەی رامسدێل واژۆ ناکرێت، چونکە هەندێک وردەکاری ماوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو هەموو شتێک کۆتایی دێت.
رامسدێل لەوەتەی ساڵی 2021 پەیوەندی بە ئارسێناڵ کردووە و تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بڕیاریشە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە واتە تاوەکو ساڵی 2028 گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.