Article
ئیسپانیاگرنگترین

گرێبەستەکەی مۆدریچ نوێدەکرێتەوە

test

یاریگا

لۆکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کرواتی دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ماڵئاوایییەکی یەکجارەکی لە تۆپی پێ بکات.

رۆژنامەی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، وەک چاوەڕوان دەکرا، ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان ریال مەدرید و لوکا مۆدریچ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە کراوە و یاریزانە کرواتییەکە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2024 نوێدەکاتەوە.

هەردوولا لەسەر هەموو وردەکارییەکانی گرێبەستەکە بە تەواوی ڕێککەوتوون، ڕاگەیاندنی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مۆدریچ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن یانە شاهانەکان دەکرێت و ئەو یاریزانە وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

لە گرێبەستە نوێیەکەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید هیچ کەمکردنەوەیەکی مووچەی نابێت و ئەو یاریزانە لە دوای کەریم بێنزیما و ئێدین هازارد زۆرترین مووچەی لە ریزەکانی یانەکەی دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە دەنگۆیەک هەبوو ئەو یاریزانە ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەیەکی سعوودی لە پێناو مانەوە لە ریزەکانی یانەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button