ئیتاڵیا
ناپۆلی بوو بە پاڵەوانی سێریا ئەی

یاریگا-
پێش پێنج هەفتە لە کۆتایی هاتنی وەرز، ناپۆلی بوو بە پاڵەوانی سێریا ئەی بۆ وەرزی 2022-2023.
شەوی ڕابردوو، لە یارییەکانی هەفتەی 33، ناپۆلی لە یاریگای فریولی تایبەت بە یانەی ئۆدینێزی یەکسان بوو بەرامبەر ئەو یانەیە، هەر ئەو یەکسان بوونە، بەس بوو بۆ یانەکەی مارادۆنا تاوەکو نازناوەکە بەدەست بهێنن بۆ یەکەمین جار لە 33 ساڵی ڕابردوودا.
ناپۆلی ئێستا خاوەنی 80 خاڵە بە جیاوازی 16 خاڵ لەگەڵ لازیۆی ڕیزبەندی دووەم.
یارییەکانی داهاتووی ناپۆلی بەرامبەر یانەکانی فیۆرنتینا و مۆنزا و ئینتەرمیلان و بۆلۆنیا و سامپەدۆریا دەبێت.
جیا لە بردنەوەی ناسناوەکە، ئۆسیمین هێرشبەرە لێهاتووەکەی ناپۆلی لە ئێستادا بە 22 گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولەکەیە.