Article
ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ئەلیمانی لە بۆندسلیگا دیاری دەكات

test

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی شوێنگرەوەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەی لە خولی ئەڵمانی دیاری دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراودا بارسێلۆنا رایگەیاند ماتیۆ ئەلیمانی لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی ئەلیمانی زۆر نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یانەی ئاستۆن ڤێلاوە بكات.

بەپێ زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی فێرناندۆ كارۆ پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلیمانی، كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیڤەركوزنە.

سەرچاوە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، فێرناندۆ لەدایك بووی بارسێلۆنایە و ئەندامە لەو یانەیە.

هەروەها سپۆرت ئەوەشی خستووەتە روو، ناوبراو بە پیاوی ژمێریاری بەناوبانگە و شارەزای تەواوی لە تۆپی پێی ئەوروپا هەیە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button