
هەر دوو یانەی دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.
یانەی دهۆک لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی شەقڵاوەی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی 4 _ 1 گۆڵ لێ بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی، دهۆک ئەگەرچی لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامەکانی وەک پێویست نین، بەڵام لە جامی هەرێمی کوردستان جیاواز دەردەکەوێت و هاندەرەکانی لە جام ئاشت کردۆتەوە.
لە یاریەکی تردا، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4 _ 0 لە یانەی قەڵادزێی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی، پێشمەرگەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ کێبڕکێی بە دەستهێنانی خولی نایابی کوردستانیش دەکات کە تەنیا سێ خاڵی پێویستە لە دوو یاری داهاتوودا بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
بڕیارە یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە یاریگاکانی شاری هەولێر بەڕێوەبچێت کە تاوەکو ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کورستان دیاری نەکردووە.