کێ باشترینە؟گرنگترین

گۆڵ بە گۆڵی کاروانە وەرزشییە پڕ سەروەرییەکەی کەریم بێنزێما

ئەم بابەتە تایبەتە بە ئامارەکانی کەریم بێنزێما

test
Article

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشبەری ریال مەدرید بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی مێژووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا دادەندرێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا، بێنزێما توانی شوێنپەنجەی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕوونی دیار بکات و ئەمەش وایکرد، خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە. بردنەوەی خەڵاتەکە باڵا دەستی بێنزێمای دووپاتکردەوە.

لە 10 ساڵی رابردوودا، بێنزێما ئاستێکی جێگیری لەگەڵ ریال مەدرید پێشکەش کردووە، هەرچەندە بە هۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، کەریم بە تەواوی نەبووە ئەستێرەی یەکەمی لۆس بلانکۆس، بەڵام لەدوای چوونە دەرەوەی رۆناڵدۆ، بێنزێما خۆی وەک ئەستێرەی یەکەم و کاپتنی ریال پیشاندا.

کەریم بە فینیشینگ یاخود دوا بەرکەوتنی تۆپ لە بەرامبەر رکابەرانیدا بەناوبانگە. جیا لەمە بێنزێما رۆڵی دروستکەری یاریش دەگێڕێت و لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەڕوونی ئەسیستکاری بێنزێما دەرکەوت. بەڵام رۆناڵدۆ بە هۆکاری جیاوازەوە، سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشابوو.

یاریگا لەم بابەتەدا، کە بەردەوام نوێی دەکاتەوە، سەرنج لەسەر ئامارەکانی کەریم دادەنێت و ئەپدەیتیان دەکاتەوە.

با بزانین، کەریم چەند گۆڵی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کردووە؟

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما لەگەڵ ریال مەدرید

گۆڵەکانی کەریم بێنزێما لەگەڵ ریال مەدرید

کەریم بێنزێما لە ساڵی 2009 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئۆڵێمپیک لیۆنەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. هەرچەندە دەستپێکی کەریم لەگەڵ لۆس بلانکۆس لە ئاستی پێویستدا نەبوو. چونکە لە یەکەم وەرزیدا، تەنیا 9 گۆڵی لە کۆی 33 یاریدا کرد.

بێنزێما دواتر لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و گارێس بەیڵ، یەکێک لە مەترسیدارترین سێیانەی هێرشبەری جیهانی پێکهێنا. هەرچەندە بێنزێما رۆڵی هاوکاری زۆری بۆ دوو ئەستێرەکەی دیکە دەگێڕا، بەڵام هەر توانی ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی ریال مەدرید بنووسێتەوە.

وەرز

یاری

گۆڵ

2022-23

43 31

2021-22

46 44

2020-21

46 30
2019-20 48

27

2018-19 53

30

2017-18 47

12

2016-17

48

19

2015-16

36 28

2014-15

46

22

2013-14

52

24

2012-13

50

20

2011-12

52 32
2010-11 48

26

2009-10

33

9

کۆی گشتی

643

352

گۆڵکارانی مێژوویی لالیگا

گۆڵکارانی مێژوویی ریال مەدرید
گۆڵکارانی مێژوویی ریال مەدرید
کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما لەگەڵ لیۆن

گۆڵەکانی کەریم بێنزێما لەگەڵ ئۆڵێمپیک لیۆن

بێنزێما کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی برۆن دەستپێکرد و لە ساڵی 1997 پەیوەندی بە لیۆن کرد. لەگەڵ ئەو یانەیە قۆناخی جیاوازی بەڕێکرد و لە ساڵی 2005 گەیشتە هێڵی یەکەمی یانە فەرەنسییەکە.

لە یەکەم یاریدا، بێنزێما گۆڵی دووەمی لیۆنی دروستکرد، هەر ئەمەش بووە هۆکاری واژۆکردنی گرێبەستێکی درێژ مەودا لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەکە.

بێنزێما لەگەڵ لیۆن 148 یاری کرد و 66 گۆڵیشی تۆمار کرد. دواتر بێنزێما بووە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێژووی خولی فەرەنسیدا، کاتێک گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2008 نوێکردەوە.

لەگەڵ لیۆن، بێنزێما بووە گۆڵکاری خولی فەرەنسی و جامی فەرەنسا. هەروەها چەندین مانگ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت.

وەرز

یاری گۆڵ

2008-09

47 23

2007-08

52 31

2006-07

27

8

2005-06 16

4

2004-05 6

0

کۆی گشتی 148

66

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی کازاخستان.

کەریم بێنزێما لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا

هەرچەندە کاروانی بێنزێما لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بێنزێما خۆی وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی مێژووی فەرەنسا سەپاندووە.

لە ساڵی 2006، بەر لەوەی یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حەزی خۆی بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر راگەیاند، ئەو وڵاتەی کە وڵاتی دایک و باوکییەتی. بەڵام بە هۆکاری وەرزشییەوە، بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات.

لە ساڵی 2015, نۆیێل لۆ گرایت، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا بڕیاریدا، کەریم بێنزێما لە ریزەکانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان دووربخاتەوە، دوای تێوەگلانی لە کێشە دروستکردن بۆ ماتیۆ ڤالبوێنا، هاوتیمەکەی.

لە ساڵانی نێوان 2016-2020 هیچ یارییەکی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا نەکرد، بەڵام لە ساڵی 2021 لەلایەن دیدیێ دیشان، بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرایەوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، کەریم نازناوی نەیشنس لیگی بردەوە، بەڵام بە هۆی پێکان، نەیتوانی بەشداری لە مۆندیالی 2022دا بکات و دواتر وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.

ساڵ

یاری گۆڵ
2022 3

1

2021

13 9
2020 0

0

2019

0 0

2018

0

0

2017 0

0

2016

0 0
2015 4

2

2014

13 7

2013

10 3

2012

12

2

2011

10 2
2010 5

3

2009

8 3

2008

11 2
2007

9

3

کۆی گشتی 97

37

کۆی گشتی گۆڵەکانی بێنزێما

یانە – هەڵبژاردە

یاری گۆڵ

ریال مەدرید

643 352

لیۆن

148

66

هەڵبژاردەی فەرەنسا 97

37

کۆی گشتی 908

455

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button