Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری داهاتووی چێڵسی ئاشکرا بوو

یاریگا

بێهداد ئێقبالی یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ناوی راهێنەری داهاتووی یانەکەی بۆ هاندەرێک ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، بێهداد ئیقبالی و تۆد بۆیلی، 2 خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ بینینی یارییەکەی لۆس ئەنجلۆسلیکەرز و مەمفیس گریزلیز چوونەتە یاریگا، لەو کاتە یەکێک لە هاندەرانی بلوز ئیقبالی ناسیەوە و لەبارەی راهێنەری داهاتووی یانەکەپرسیاری لێکرد.

ئەو هاندەرە پرسیار لە ئیقبالی دەکات و دەڵێتکێ ڕاهێنەری داهاتووی چێڵسییە؟ئیقباڵی وەڵامی دەداتەوە: کێت دەوێت؟ هاندەرەکەشدەڵێتمن لویس ئێنریکیم دەوێت بەڵام ئێوە پۆچێتینۆتان دیاریکردووە راستە؟لەم ساتەدا ئیقبالی چاو لەو هاندەرە دەتروکێنێت و دەڵێت: ڕەنگە، ڕەنگە.

یانەی چێڵسی سەرەتای سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی دوور خستەوە و گراهام پۆتەر بووەشوێنگرەوەی، بەڵام ئەویش دوور خرایەوە و ئێستا فرانک لامپارد بەشێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button