
بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 29/4/2023 کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتیەکە بەڕێوە چوو، لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا ڕۆژی 17ـەی مانگی داهاتوو لە یاریگای یانەی هەنرێن لە شاری هەولێر، یاری پلەی ئۆف لە نێوان خاوەن پلەی چواردەم لە خولی نایابی کوردستان و یانەی سلێمانی خاوەن پلەی سێیەم لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بەڕێوەبچێت.
سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:
1-دوای بە دەستهێنانی میوانداریکردنی پاڵەوانێتی کۆنیفای 2024 لە هەرێمی کوردستان ، بە مەبەستی کارکردن و ڕێکخستنی پاڵەوانێتیەکە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوا لە سەرجەم دیزاینەران دەکات بە ڕاسپاردنیان بۆ دروستکردنی :
ا-لۆگۆی پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 لەهەرێمی کوردستان .
ب – درێسی هەڵبژاردەی کوردستان بەمەرجێک ئاماژە بەرەنگەکانی ئاڵای کوردستان بکات لەگەڵ لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لەسەربێت .( ٢ جۆر درێس ) .
ج – دروستکردنی بووکەڵەی پاڵەوانێتیەکە، ئاماژە بەپاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 بکات لە هەرێمی کوردستان CONIFA WORLD FOOTBALL CUP 2024 / KURDISTAN
-بۆ ناردنی کارەکانتان یان بۆ هەر سەرنج و تێبینیەک پەیوەندی بەم ئیمێلەی خوارەوە بکەن :
ئیمێل/ [email protected] .
– لەکۆتاییدا براوە رێزلێنان و خەڵات دەکرێت .
2- ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی دووەمی یانەکانی پلەدوو لە رۆژی چوارشەممە 3-5-2023 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
نوێنەری ئەم یانانەی خوارەوە بەنووسراوی فەرمی بەشداریکردن (لە خولەکە ) ئامادەبێت .
گروپی یەکەم :
کفری – خورماڵ – بەختیاری – خەڵاتی پێنجوێن – هەڵەبجەی شەهید – دوکان – شارەزوور – پێنجوێن .
( کاتژمێڕ 10 )
گروپی دووەم :
باتیفا – دینارتە – شێخان – شێلادزێ – تەناهی – بەردەڕەش
( کاتژمێر 1)
گروپی سێیەم :
سنوور – مەخموور – پەروەردە – چۆمان – خەبات .
( کاتژمێر 3 )
تێبینی : ا- بۆهەر یانەیەک تەنها یەک نوێنەر ئامادەدەبێت .
ب- بەرواری 2-5-2023 کۆتا رۆژە بۆ ناردنی کشوفات بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نامێنێت لە گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەم .
ج- یارییەکانی قۆناغی دووەم لە بەرواری 12-5-2023 دەسپێدەکات .
3- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دووەمی بۆ ئەو سەرپەرشتیارانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە :
( کریم عمر بابکر-اکرم بارام تۆفیق-رزگار معروف اسماعیل-ابراهییم حسین خدر-سەرکەوت محمد خالد-کاوە سعید عبدالرحمن-یونس حمد -رێبوار عمر رشید ) لە بەرواری 3-5-2023 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
4 -ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ (ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی یەکەم دەرنەچوون ) رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 کاتژمێر 10ی بەیانی لەهۆڵی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر .
5-لەبەرواری 17-5-2023 یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچان بەڕێوەدەچێت .
6- لەبەرواری 17-5-2023 یاری پاشکۆ (پلەی ئۆف) لەنێوان خاوەن پلەی چواردەم لەریزبەندی خولی نایاب و خاوەن پلەی سێیەم لەریزبەندی خولی پلەیەک لەیاریگای یانەی هەندرێن ئەنجامدەدرێت .
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی یانەی وەرزشی هەندرێن دەکات بۆبەردەوامی هەماهەنگی و پێدانی یاریگا .
7- یارییەکانی گەڕی 29ی خولی نایابی کوردستان لە بەرواری 4-5-2023 ئەنجامدەدرێت .
8- سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ( ئەرسەلان قادر) بەهەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .