لە پێناو مانەوەی مێسی پاریس گۆڵکارێکی پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج
یاریگا –
پاریس سانجێرمان لە پێناو مانەوەی مێسی دەیەوێت هاری کەین بکڕێت و نەیمار بفرۆشێت.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لەم هاوینە کۆتایی دێت و یاریزانەکە ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵ دەدات بە گواستنەوەی هاری کەین و فرۆشتنی نەیمار مێسی رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە.
بە پێی سەرچاوە ئیسپانییەکە پاریس دەیەوێت مێسی رازیبکات بە پرۆژەی نوێی یانەکە، کە بەشێکی پڕۆژەکە گرێبەستکردنە لەگەڵ هاری کەینی گۆڵکاری مێژووی تۆتنهام.

گرێبەستەکەی کەین لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، یانەکە ناچار دەبێت لەم هاوینە بیفرۆشێت تا وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی لەدەستی نەدات.
شکست هێنانی تۆتنهام بۆ بەدەستهێنانی ناسناوێک لەم وەرزەش هانی شازادە هاری دەدات کە یانەکە جێبهێڵێت، هەردوو مانچێستەرەکەش خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
سپۆرت لەو بارەیەوە دەڵێت مێسی وەرزی داهاتوو تەمەنی دەبێت بە 36 ساڵ، گلەیی لە یانەکەی کردووە تا ئێستا پڕۆژەیەکی تۆکمەیان نییە بۆ وەرزی داهاتوو.
نرخی هاری کەین بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، پاریس چاوەڕوانە تا بزانێت بە گواستنەوەی هاری مێسی رازی دەبێت بە مانەوە یاخود نا، پاشان بڕیاری کۆتایی لەسەر کردنی یاخود نەکردنی ئەو گرێبەستە دەدات.

جیا لەوەش یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت لەم هەوینە دەستبەرداری نەیماری بەڕازیلی ببێت سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت.
لیۆنیل مێسی بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە پاریسەوە کرد پاش ئەوەی بارسا گرێبەستەکەی بۆ نوێنەکردەوە، بەڵام دوو وەرزی بەدوای یەکە لە قۆناخی شازدە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ دەکەن.
مێسی لەم وەرزەدا 20 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی دروستکردووە لەگەڵ پاریس سانجێرمان.