
یاریگا
سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا جارێکی دیکە بووە هۆی بێ بەش کردنی یوڤێنتوس لە ناسناو.
راهێنەرەکەی نێرازۆری بۆ جاری پێنجەم لە مێژوودا توانی لە یارییەکانی جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەر، رێگری لە خانمە پیرەکە بکات بۆبەدەستهێنانی ناسناوەکان.
ئینزاگی تاوەکو ئێستا 6 جار وەکو راهێنەری هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لازیۆ لە هەردوو جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئەم وڵاتە 5 جاربردنەوەی بەدەستهێناوە و جارێکیش دۆڕاوە.
- یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا وەرزی 2016-2017 یوڤێنتوس 2-0 لازیۆ
- سوپەری ئیتاڵیا 2017 لازیۆ 3-2 یوڤێنتوس
- سوپەری ئیتاڵیا 2019 لازیۆ 3-1 یوڤێنتوس
- سوپەری ئیتاڵیا 2021 ئینتەر 2-1 یوڤێنتوس
- کۆتایی جامی ئیتاڵیا 2021-2022 ئینتەر 4-2 یوڤی
- پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا 2022-2023 ئینتەر 2-1 یوڤی
ئەمانە هەموو ئەو یارییانەن کە سیمۆنی ئینزاگی راهێنەرایەتی هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لازیۆی لە جام و سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەریوڤێنتوس کردووە.