Article
ئاسیا

دێربی تاران لە بەرژەوەندی پێرسپۆلیس کۆتایی هات

test

یاریگا

یانەی پێرسپۆلیس توانی دێربی تاران بە ئەنجامی 1-0 لە رکابەرە دێرینەکەی واتە ئیستیقلال بباتەوە.

هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال لە گەڕی 27 خولی نایابی ئێران رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا سوور پۆشەکان توانیانسێ خاڵی گرنگی یارییەکە بەدەست بێنن.

نیوەی یەکەمی یارییەکە سەرەڕای چەندین هەوڵی یاریزانانی هەردوولا، بەڵام هیچ گۆڵێک نەکرا و 45 خولەکی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

نیوەی دووەم لە خولەکی 50 عیسا ئال کەسیر دوای هاتنە ناو یاریگا، توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە بەرژەوەندی پێرسپۆلیس بکات.

بەم بردنەوەیە پێرسپۆلیس کۆی خاڵەکانی گەیاندە 57 خاڵ و پێشەنگایەتی خولی نایابی ئێرانی سێ گەڕ پێشکۆتایی هاتنی چۆڵ کرد.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button