ئیسپانیا

چیمەنی یاریگای سانتیاگۆ هەڵدەگیرێتەوە

یاریگا

بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بڕیاروایە جارێکی دیکە هەڵبگیرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چیمەنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووەتە هۆی گلەیی زۆری یاریزانان و ستافیراهێنەرانی یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزە.

کارلۆ ئانچیلۆتی دیسانەوە گلەیی لە خراپی کوالێتی چیمەنەکە کرد دوای سەرکەوتنەکەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و داوای کردکوالێتی چیمەنەکە باشتر بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە وادیارە چیمەنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ جاری پێنجەم لە وەرزی 2022-2023 بگۆڕدرێت.

مەدرید بەنیازە پێش یاری گەڕانەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ چیمەنەکە بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button