Article
یاریگا

سادیۆ مانێ سڕ کڕا.

test

یاریگا-

سادیۆ مانێ ئەستێرەی سەنیگالی یانەی بایرن میونشن، بەفەرمی لە لایەن ئیدارەی یانەکەوە سڕکرا، تاوەکو کاتێکی نادیار.

هۆکاری سڕکرانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مانێ دوای یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ، لە ژووری خۆگۆڕینەکان بۆکسێکی لە سانێی هاوڕێی داوە.

ئەمە لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەردوو یاریزان پێکەوە لە ڕاهێنانەکانی بایرن میونشندا بینران.

سزاکەی بایرن میونشن بۆ مانێ، دوورخستنەوەی یاریزانەکەیە بۆ یاری داهاتووی ئەو یانەیە لە بۆندسلیگا، لەگەڵ سزای دارایی.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button