ئینگلتەرایاریگا

ئەو راهێنەرە دەرکرا کە وتووی یانەکەم بە کڵۆپ و گواردیۆلاش چاک نابێت

یانەی ریدینگی ئینگلیزی بەفەرمی دوورخستنەوەی پاوڵ ئینکەی راگەیاند پاش لێدوانێکی ئەو راهێنەرە.

تەنها پێنج هەفتە ماوە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا کۆتایی بێت بەڵام ڕیدینگ بڕیاری دوورخستنەوەی پاوڵ ئینکەی ئەستێرەی پێشووی مان یونایتدی دا، پاش شکست و لێدوانێکی ئەو راهێنەرە.

دوێنێ ریدینگ دۆڕا بە پریستن و ئێستا لە ناوچەی دابەزین دان بۆ پلە دوو، دوای یارییەکە ئینکە وتی ” یانەکەمان بەهۆی سزاوە شەش خاڵی کەم لێکرایەوە و وانەبووایە حاڵمان باشتر بوو، ئەوە نادادپەروەرانە بوو بەرامبەر من و یاریزانەکانم، جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر پێکانمان هەیە و ئەم قەیرانەی ئێمە ئەگەر یۆرگن کڵۆپ و پیپ گواردیۆلاش راهێنەر بن سوودی نیە”.

هەر لەو لێدوانەیکدا ئینکە رەتیکردبووەوە دووربخرێتەوە چونکە پێ وابوو لە کۆتایی وەرزدان و دۆخەکە هەڵەی ئەو نیە.

ناوبراو وەک یاریزان ماوەی شەش ساڵ لە نێوان ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٥ یاری بۆ مانچێستەر یونایتد کردووە و یەکێکە لە ئەستێرە مێژووییەکانی ئەو یانەیە.

Back to top button