Article
گرنگترینیاریگا

پێشبینییەکانی زیرەکیی دەستکرد بۆ تۆپی پێ لە ٢٠٨٧ دا!

test

ناوبژیوانی رۆبۆت، هێرشبەری جینات کراو و  یاریگای سەر ئاو بەشێکن لە پێشبینییەکانی زیرەکیی دەستکردی چات جی پی تی بۆ داهاتووی تۆپی پێ.

ستافی یاریگا، پرسیاری ئەوەی لە زیرەکە دەستکردە بەناوبانگەکە کرد،  پێشبینی سەردێڕی چەند هەواڵێکی وەرزشی لە ٢٠٨٧ بکات و گۆڕانکارییەکانی ئەو وەرزشە چۆن دەبێت؟ لە وەڵامدا دەڵێت

لە ٢٠٨٧ دا تۆپی پێ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و سەردەمێکی نوێ هاتۆتە کایەوە. ئەمە بەشێکن لە سەردێڕی هەواڵەکان

ناوبژیوانی رۆبۆت:

تۆپی پێ بە تەواوی پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت و بە پێشکەوتنی زیرەکیی دەستکرد، ناوبژیوانان گۆڕاون بۆ رۆبۆت، بەوەش بڕیارەکان ووردتر دەبن و کاریگەری چواردەوریان لەسەرنابێت

سوپەر هێرشبەر:

  ئێستا هێرشبەری جینات کراو یاریگاکانیان داگیرکردووە. لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کامڵ ترین یاریزانی تۆپی پێ، یانەکان سەرقاڵی تاقیکردنەوەن بۆ دەستکاری جیناتی یاریزانان بۆ  زیادکردنی هێز، خێرایی و توانایان.

مەشق لە جیهانی دیجیتاڵی دا:

بۆ تاقیکردنەوەی سیناریۆی جیاواز، یاریزانان ئێستادا لە جیهانی دیجیتاڵیدا مەشق دەکەن کە بە دەنگ و رەنگ و کەش و شێوە  بەهەمان شێوەی راستییە.

یاری کۆنترۆڵکراو بە مێشک

لەگەڵ پێشکەوتنی بەستنەوەی مێشک بە کۆمپیوتەرەوە، ئێستا یاریزانان دەتوانن بە مێشکیان تۆپ کۆنترۆڵ بکەن و بەو جۆرە بڕوات کە خۆیان دەیانەوێت

یاریگای سەر ئاو

بۆ ئەوەی چیتر ژینگە پیس نەکەن و قەرەباڵغی دروست نەبێت، تیمەکان لەسەر ئاو یاریگاکانیان دروست دەکەن کە توانای ئەوەی هەیە خۆی ووزەی خۆی دابین بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button