Article
یاریگا

هۆکاری شەڕەکەی نێوان ڤالڤێردی و باینا ئاشکرابوو

test

یاریگا –

ئەمشەو لە میانەی یارییەکانی گەڕی 28 ی لالیگا، یانەی ڤیاڕیاڵ توانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ شکست بە ریاڵ مەدرید بهێنێت.

دوای یارییەکە بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانیەکان، یاریزانی یانەی شاهانە فیدی ڤالڤێردی هێرشی کردۆتە سەر ئەلێکس باینای یاریزانی ڤیاڕیاڵ و بۆکسێکی لێداوە.

مارکای ئیسپانی هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە، لە یاری پێشووی نێوان ئەو دوو یانەیە لە جامی شا، باینا لە کاتی یارییەکە بە ڤالڤێردی دەڵێت:” بگری ئێستا، کە کوڕەکەت لەدایک نابێت.

ماریۆ کۆرتیگانای ڕۆژنامەنوس لەو بارەیەوە دەڵێت: باینا لە یاری ڕابردوو سوکایەتی بە ڤالڤێردی کردووە، بەهۆی ئەوەی منداڵەکەیان لەدایک نەبووە و ترسی لە بارچوونی هەبووە لەو کاتەدا، بۆیە ئەمشەو ڤالڤێردی بە باینای وتووە ئێستا ئەوەم پێ بڵێ کە لە یاریگا پێت وتم ،دواتر بۆکسێکی لە باینا داوە و پۆلیس ناوبژی کردون و کێشەکەی چارەسەر کردووە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات یانەی ڤیاڕیاڵ ڤیدیۆی ساتی شەڕەکەیان لایە و ناردوویانە بۆ پۆلیس.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button