کوردستانگرنگترین

باشترینەکانی کوردستان بۆ مانگی ئادار دەستنیشانکران

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی ئاداری دەستنیشانکرد کە تیایدا گەڕەکانی 20 و 21 و 22 و 23 و 24ـی خولی نایابی کوردستانی لێ بەڕێوە چوو.

ئامانج ئەکرەم، هێرشبەری یانەی شەقڵاوە بە کۆکردنەوەی 28 دەنگ بە باشترینی مانگی ڕابردوو دەستنیشانکرا، ئامانج ڕۆڵێکی کاریگەری لە سەر ئەنجامەکانی یانەکەی هەبوو کە لەم مانگەدا توانی 4 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها سەفین فایەق یاریزانی یانەی سەیدسادق لە پلەی دووەم هات کە تەنیا 6 دەنگی بە دەستهێنا بوو.

کۆڤان نەزمی، ڕاهێنەری یانەی سۆران بە باشترین ڕاهێنەر دیاریکرا، ئەم ڕاهێنەرە لە کۆی چوار یاری کە سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە هەر چوار یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، کۆڤان 32 دەنگی بە دەستهێنا و سەمیرسدیق ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە 12 دەنگ پلەی دووەمی وەرگرت.

غەفورعوسمان، گۆڵپارێزی یانەی ئاڕاڕات کە ئێستا لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستانن بە 44 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێزی مانگی ئادار دیاریکرا، غەفوور لە کۆی 5 یاری 4 کلین شیتی تۆماڕ کرد، بارزان یوسف لە یانەی برایەتی بە 5 دەنگ پلەی دووەمی بە دەستهێنا.

باشترینەکانی مانگانەی خولی نایابی کوردستان 26 دەزگای ڕاگەیاندن و 15 ڕاهێنەر و 15 کاپتنەکەی خولی نایابی کوردستان دەنگی بۆ دەدەن و باشترینەکان دیاری دەکرێن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button