چاڤی نیگەرانە لەو هەڵسوکەوتانەی بەرامبەر گاڤی دەکرێت

یاریگا –
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی خراپ هەڵسوکەوتکردنی لایەنە جیاوازەکان بەرامبەر بە گاڤی.
یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە لە ساڵی 2021ـەوە با ئاستێکی بەرز لەگەڵ بارسا دەرکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی درووست بوونی پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان گاڤی و یانەکەیدا.
چاڤی لەبارەی ئەو یاریزانەوە پێیوایە بە توندی لێکۆڵینەوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت لە چاو یاریزانەکانی دیکەی خولەکەدا، چوونکە ئەو یاریزانی بارسایە.
لەو بارەیەوە لە بەردەم میدیاکاندا گوتی:
تێناگەم چۆن دەکرێت بەو شێوەیە دژایەتی یاریزانێکی تەمەن 18 ساڵ بکرێت، دڵنیام ئەگەر گاڤی لە یانەیەکی دیکە یاری بکردایە بە شێوەیەکی تر هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرا.
چاڤی ناوی هیچ یاریزان و یانەیەکی نەهێنا لە قسەکانیدا، بەڵام جەختی لەوە کردەوە یاریزانانی یانەکانی دیکە بەشێوەیەکی جیاوازتر هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت، جیاواز لە یاریزانانی بارسا، کە هەمیشە دژایەتی دەکرێن.
راهێنەرەکای بارسا لە درێژەی قسەکانی لە بارەی ناوەڕاستکارە لاوەکەی گوتی:
دڵخۆشم کە لێرە دەیبینم، یاریزانێکی نائاسییە، بەسۆز و بوێرە و کاروانێکی نائاسیی لە پێشە تا ببێت بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی مێژووی ئیسپانیا
گاڤی بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی بەردەوام ستایش دەکرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی مەیلی شەڕانگێزی تیایدا گرتفی بۆ یاریزانەکە و یانەکەیشی درووستکردووە.
بە تایبەت دوای رووداوەکانی یاری کلاسیکۆی رابردوو لە نێوان ئەو یاریزانە و دانی سیبایۆسدا، ئەمەش وایکردووە بەردەوام بکەوێتە بەر لێشاوی رەخنەی رکابەرەکانی