
یاریگا
هەڵسەنگاندنی یاریزانەكانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.
لە خولەكی 9ی یارییەكەدا رۆنالد ئاراوخۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 45 سێرجی رۆبێرتۆ گۆڵی یەكسان بوونی بارسای كرد و لە خولەكی 92 فرانك كیسێ گۆڵی بردنەوەی كرد.
بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و ریال مەدریدیش لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خال و بە جیاوازی 12 خاڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە ریزبەندی یەكەم دێت.
هەڵسەنگاندنی یاریزانەكانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید:
شتیگن 6
ئاراوخۆ 6
كۆندی 7
كریستێنسن 7
باڵدی 6
بۆسكێتس 5
دی یۆنگ 7
رۆبێرتۆ 7
گاڤی 6
رافینیا 7
لیڤاندۆڤسكی 6
كیسێ 8
فێران 6
فاتی 6