
یاریگا
پاش تەواو بوونی سەرجەم یارییەكانی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەواوی یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە ئاشكرا بوون.
هەریەك لە یانەكانی ( بێنفیكا ، چێڵسی ، بایرن میونشن ، ئەی سی میلان ، مانچێستەر سیتی ، ئینتەر میلان ، ریال مەدرید ، ناپۆلی ) توانیان قۆناخی شانزە ببڕن و خۆیان گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە.
وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی:
وا بڕیارە تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2022/2023 لە بەرواری 17ی ئادار رۆژی هەینی لە بارەگای یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لە نیۆنی سویسرا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی كوردستان بەڕێوە بچێت.
یاسای رووبەڕووبوونەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی:
لەم قۆناخەوە هیچ یاسایەك نامێنێت كە رێگری لە رووبەڕووبوونەوەی یانەكان بكات و هەموو یانەكان دەتوانن رووبەڕووی یەك ببنەوە ئەگەر لە هەمان وڵاتیشدا بن.
یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناخی چارەكی كۆتایی:
- ریال مەدرید
- مانچێستەر سیتی
- بایرن میونشن
- ناپۆلی
- چێڵسی
- ئینتەر میلان
- ئەی سی میلان
- بێنفیكا
وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی:
وا بڕیارە یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی لە رۆژەكانی 11 و 12ی مانگی نیسان بكرێت و یاری گەڕانەوەش لە رۆژەكانی 18 و 19ی هەمان مانگدا بكرێت.
وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی:
هەروەها یارییەكانی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی لە بەرواری 9 و 10ی مانگی پێنج و یارییەكانی گەڕانەوەش لە بەرواری 16 و 17ی هەمان مانگدا دەبێت.
یاری كۆتایی:
یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی 2022/2023 لە بەرواری 10ی مانگی 6 لە یاریگای ئەتاتورك لە توركیا دەكرێت.