
یاریگا
یەكێتی یۆپی پێی ئەوروپا یوفا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشان كرد.
لەم هەفتەیەدا چوار یاری پاڵەوانیەتیەكە بەڕێوە چوو هەریەك لە یانەكانی ( چێڵسی ، بێنفێكا ، بایرن میونشن ، میلان ) توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە ئەوانیش ( مارك كۆكۆرێلا ، فیكایۆ تۆمۆری ، تۆماس مۆلەر ، رافا سێلڤا ).
– تۆمۆری: بەرگریكاری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی كە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لە یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام و توانیان پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكەن و خۆیان بگەیەننە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
– سێلڤا: یاریزانی بێنفێكا توانی گۆڵێك تۆمار بكات بەرامبەر كلەب برووج و سێ هەوڵی گۆڵكردنیش بدات.
– كۆكۆرێلا: بەرگریكاری چێڵسی توانیان گۆڵەكەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.
مۆلەر: ئەستێرەی بایرن میونشن ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاریس ببەنەوە.