
یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی تۆتێنهام و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و یانە ئیتاڵیەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
رۆسێنەری پاش ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، توانی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 لە یانە ئینگلیزیەکە بباتەوە، ئەمجارەیان لە یاریی گەڕانەوە بووە میوانی ئەو یانەیە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات. بە درێژایی هەردوو گێمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا بە تایبەت خاوەن یاریگا، سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە ئەیسی میلان بەهەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە توانی بە ئەنجامی 1-0 لە تۆتێنهام بباتەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەروەها سپێرزیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد.