Loading...
ئیتاڵیائیسپانیا

خێسێ رۆدریگێز: پێرێز توڕەیە لەوەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید كردوویەتی

یاریگا

خێسێ رۆدریگێز یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئێستای سامپدۆریای ئیتاڵی باس لە ئەگەری دووبارە دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانی شاهانەكان دەكات بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس خێسێ بۆچوونی خۆی دەربارەی بەردەوامی بازاڕی گواستنەوە لەنێوان ئێمباپێ و ریال مەدرید دەردەبڕێت.

خێسێ پێشتر و پێش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاشكرایكردبوو كە ئێمباپێ دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.

خێسێ رۆدریگێز گوتی: فلۆرێنتێنۆ پێرێز توڕەیە لەوەی ئێمباپێ نەچووەتە ریال مەدرید ، ئەوەی لە یاریزانەكەوە روویدا هیچ بە دڵی نەبوو و نازانێت چی روودەدات.

بەردەوام بوو گوتی: ئەگەر یانەیەكم هەبوایە ئەوا بێ دوودڵی گرێبەستم لەگەڵدا واژۆ دەكرد ئەو یاریزانێكی نایابە.

لە كۆتایشدا گوتی: من فلۆرێنتێنۆ پێرێز دەناسم بە باشی ، لەو باوەڕەدا نیم دوای ئەوەی روویدا كیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات، چونكە هیچ هەڵوێستەكانی ئێمباپێی بە دڵ نەبوو جاری رابردوو.

خێسێ
Back to top button