Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

چاوپێكەوتنەكەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ كەناڵی فەرمی پاریس سان جێرمان

test

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی فەرمی یانەكەی ئەنجامدا.

لە چاوپێكەوتنەكەیدا مێسی گووتی: 

هەستێكی نایابم هەیە لە پاریس سان جێرمان ساڵی یەكەم زۆر هەوڵیاندا لەگەڵم بۆ ئەوەی لەگەڵ پاریس بگونجێم ، بەڵام ئێستا بە تەواوی هەست بە ئاسودەیی دەكەم لەگەڵ خواستێكی زۆر بۆ ئاسودەبوون لەم یانە و لەم شارەدا ، زۆر چێژی لێ وەردەگرم.

سەبارەت بەم وەرزە لیۆ گوتی:

ئەم وەرزەم بە شێوەیەکی جیاواز دەست پێکرد، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن باشترین یاریزانی جیهان گوتی:

ئێمە کاری مەحاڵ دەکەین بۆ گۆڕینی دۆخەکە بەرامبەر بایرن و سەرکەوتن، ئەمە ئامانجی هەمووانە، یارییەکەی بایرن میونشن قورس دەبێت و لەسەر وردەکاری بچووک ئەنجام دەدرێت، زۆر قورسە لە یاریگاکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام پێموایە ئێمە ئامادەین و توانای بردنەوەمان هەیە.

دەربارەی پێشوازی یانەكەی دوای بردنەوەی مۆندیال گوتی:

زۆر قورسە ئەوە روونبكەمەوە، ئەوە هەستێكی نایاب و خەونێكی نایاب بوو كە هاتە دی ، ئەو ساتانە هەمیشە لە بیرمدا دەمێنێت.

یاری كۆتایی مۆندیال و كیلیان ئێمباپێ؟

زۆر نایاب بوو كە كیلیان توانی سێ گۆڵ لە یاری كۆتایی مۆندیالدا تۆمار بكات ئەوە شتێكی نایاب و سەرنجڕاكێشە، هەروەها پێشتر توانیویەتی مۆندیال بباتەوە، بۆیە یاری كۆتایی زۆر نایاب بوو بۆ بینەران، هەستێكی نایابە كە لە هەمان یانەدا لەگەڵ ئێمباپێ یاری بكەین و هیوادارم ئامانجەكانمان لەگەڵ پاریس بەدی بهێنین.

ئاهەنگگێڕانی ئەرجەنتینیەكان دوای بردنەوەی مۆندیال؟

شێوازی ئاهەنگگێڕانی هاندەرەكانمان شێتانە بوو، لە راستیدا پێشبینیمان دەكرد شێتانە بێت، بەڵام نەك بەو شێوەیە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button