Loading advertisement...
ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

سێرجیۆ رامۆس وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند

سێرجیۆ رامۆس خاوەنی زۆرترین یاری لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەیەکجاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

بەرگریکارەکەی پێشووی مەدرید و ئێستای پاریس سان جێرمان لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “هەمیشە هاندەری ئیسپانیا دەبم لە ماڵەوە و بە گەرمی پشتیوانیان دەکەم، جێگەی شانازییە ١٨٠ جار نوێنەرایەتیم کردووە. سوپاس لە ناخی دڵمەوە بۆ هەموو ئەوانەی هەمووکات متمانەیان بە من هەبووە”.

رامۆس توانیوییەتی جامی جیهانی و دوو جار جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئیسپانیا بباتەوە. یەکەم یاری لە مانگی سێی ٢٠٠٥ بۆ ئەنجامدان و کۆتا یاریش لە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢١.

لە میانەی جامی جیهانی قەتەڕ لەلایەن لویس ئێنریکێ یە دوورخرایەوە و بانگهێشت نەکرا.

 

 

Back to top button