
یاریگا
دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا چوار گۆڵ پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی خولەكە.
گۆڵی هەریەك لە یاریزانان ( كەریم بێنزێما ، دی لۆرێنزۆ ، داروین نونێز ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی چامپیۆنزلیگ.
پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵ:
– گۆڵی دووەمی بێنزێما بەرامبەر لیڤەرپوول.
– گۆڵەكەی دی لۆرێنزۆ بەرامبەر فرانكفۆرت.
– گۆڵەكەی نونێز بەرامبەر ریال مەدرید.
– گۆڵی یەكەمی ڤینیسیۆس بەرامبەر لیڤەرپوول.