Loading...
ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گەشتووەتە رێككەوتن لەگەڵ یاریزانێكی لاوی یانەكەی بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” ESPN ” مانچێستەر یونایتد گەشتووەتە رێككەوتن لەگەڵ ئەڵیخاندرۆ گارناچۆ بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و تەنها چەند وردەكاریەكی بچووكی ماوە.

گرێبەستەكەی گارناچۆی 18 ساڵان لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە ساڵی 2024 بەسەردەچێت و چاوەڕوان دەكرێت تا ساڵی 2028 گرێبەستەكەی نوێ بكرێتەوە.

گارناچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد 27 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات.

یانەی ریال مەدرید چاوی لە گواستنەوەی لاوە ئەرجەنتینییەكە بوو بەڵام یانە ئینگلیزیەكە لە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدایە.

گارناچۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button