
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە وڵاتی ئۆزبەکستان، پاڵەوانێتی جامی ئاسیا لە سەر ئاستی لاوان بەڕێوە بچێت.
عیمادمەحەمەد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق چەند مانگێکە خەریکی ئامادە کاری و یاری دۆستانە و کەمپی مەشقیە بۆ ئەم پاڵەوانێتیە.
لە کۆتاییدا ڕاهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق 23 یاریزانی دیاریکرد و لیستی کۆتایی ناوی یاریزانەکانی ئاشکرا کرد کە بە شداری لە پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا دەکەن، لە لیستە کەدا سێ یاریزانی کورد دەبینرێن کە ئەوانیش ئیسماعیل ئەحمەد لە یانەی نەورزۆ و عەبدلقادرئەیوب و مستەفا قابیل لە یانەی هەولێر.
یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیا ( ئیسماعیل ئەحمەد ، ئەسهەرعەلی ، سەجادمەحەمەد ، حەیدەرعەبدلکەریم ، سەجادمەحەمەد مەهدی ، عەباس ماجد ، عەباس فازل ، عەبدولرەزاق قاسم ، عەلی سادق ، موسلم موسا ، شربل شمعون ، عەباس کەریم ، کازم رەعد ، عەلی جاسم ، مەحەمەدجەمیل ، عەباس مانع ، ڕەزا عەبدالعزیز ، عبودرباح ، عەلی عەباس ، مستەفاقابیل ، عەبدولقادرئەیوب ، ئادم رشید ، حسێن حەسەن )
لاوانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە کۆمەڵەی یەکەمە لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی سوریا ، ئوزبەکستان ، ئەندۆنیسیا، لە یەکەم یاریشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەندۆنیسیا یاری دەکات.