
یاریگا
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر كادێز لە خولی ئیسپانیا.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری كادێزی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و دووەمی خولی ئیسپانیا.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لە لایەن سێرجی رۆبێرتۆ لە خولەكی 43 و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 45 تۆماریانكرد.
بەو بردنەوەیەش یانە كەتەلۆنییەكە كۆی خاڵەكانی بۆ 59 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەم دێت.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی سپۆرت:
شتیگن 6
كۆندی 5
كريستنسن 7
گارسیا 6
باڵدی 6
دی یۆنگ 6
گاڤی 7
رۆبێرتۆ 7
فێران 8
لیڤاندۆڤسكی 7
فاتی 5
كیسێ 6
رافينها 5
ئالاركۆن 5