
یاریگا
یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا باس لە بارودۆخی تەندروستی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەكەیان دەكات.
لە چەند رۆژی رابردوودا كۆنتی نەشتەرگەریەكی لابردنی زراوی ئەنجامدا و دووبارە پەیوەندی بە راهێنانەكانی سپێرزەوە كرد.
كەمێك پێش ئێستا تۆتنهام بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بارودۆخی تەندروستی راهێنەرەكەیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:
دوای ئەنجامدانی پشكنینی رۆتینی دوێنێ لە ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ كۆنتی لە ماڵەكەیدا لەگەڵ خێزانەكەی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە نەشتەرگەریەكەی ئەم دواییەی ئەنجامیدا چاكبێتەوە.
تەندروستی لە هەموو شتێك گرنگترە و هەمووان لە یانەكە هیوای باش بوونەوەی بۆ دەخوازین.
كریستیان ستیلینی لە ئێستادا ئەركەكانی راهێنەری تیمی یەكەم دەگرێتە ئەستۆ.
تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 12 خاڵ لە مانچێستەر سیتی پێشەنگەوە دوورە.
