کڵەب بروج لە یارییەكی مامناوەند میوانداری بەنفیکا دەكات
یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان کڵەب بروج لە یاریگای یان بڕایدڵ ستادیۆمی تایبەت بە خۆی میوانداری بەنفیکا بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یاری گەڕانەوە لە بەرواری 7ی مانگی داهاتوو لە یاریگای تایبەت بە بەنفیکا ئەنجام دەدرێت.
کڵەبب بروج بە دووەمی كۆمەڵەی دووەم لە دوای پۆرتۆی پێشەنگەوە خۆی گەیاندە قۆناخی شانزە و بەنفیکاش بە یەكەمی كۆمەڵەی هەشتەم لە پێش پاریس سان جێرمانەوە توانی خۆی بگەیەنێتە ئەم قۆناخە.
ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:
لە کڵەب بروج هەریەکە لە یاریزانان ئەندرێاس سکۆڤ ئۆلسنی دانیمارکی و فێران جوتگلای ئیسپانی ناتوانن یاری بكەن و لە ریزەكانی یانە پۆرتوگالییەکەش تەواوی یاریزانەکانی دەتوانن ئامادەبن بەبێ گرفت.
لە مێژوود هەردوو یانە یەکەم جارە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و پێشتر بەیەکەوە یارییان نەکردووە.
كۆتا پێنج یاری کڵەب بروج و ریزبەندی لە خولی بەلجیکا:
یانە بەلجیکییەکە لە ئێستادا ئاستی نا جێگیرە و لەدوایین پێنج یاری خۆی لە چوار یارییاندا یەکسانبووە و یارییەکیشی بردۆتەوە، لەکۆی ئەنجامدانی ٢٥ یاری لە خولی وڵاتەکەی ٤٢ خاڵی کۆکردۆتەوە و بەجیاوازی ٢٠ ساڵ لەدوای گینکی پێشەنگ پلەی چوارەمی خولەکەی گرتووە.
كۆتا پێنج یاری بەنفیکا و ریزبەندی لە خولی پۆرتوگال:
بەنفیکا لە ئێستادا بە دۆخێکی زۆر باشدا تێدەپەرێت و لەدوایین پێنج یاری چوار یاری بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسانبووە، لە ریزبەندی خولی وڵاتەکەی لەکۆی ئەنجامدانی ٢٠ یاری ٥٣ خاڵی کۆکردووەتەوە و بەجیاوازی پێنج خاڵ لەپێش پۆرتۆی رکابەرییەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.
گۆڵكار و گۆڵدروستكاری هەردوو یانە:
گۆڵكاری کڵەب روج لە خولی وڵاتەکەی فێران جوتگلایـە بە تۆماركردنی 8 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خۆیەتی بە 4 ئەسیست، کە بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات.
هەروەها گۆڵكاری بەنفیکا جۆواو ماریۆیە ـە بە تۆماركردنی 12 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆیە بە 6 ئەسیست.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی کڵەب بروج:
گۆڵپارێز: مینۆلیت
هێڵی بەرگری: میجەر، میچێڵ، هێندری، کڵینتن
هێڵی ناوەند: ڤانکان، ئۆنیدیکا، ریتس
هێڵی هێرشبردن: لانگ، یامریچوک، بوچانان
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:
گۆڵپارێز: ئۆدیسیس
هێڵی بەرگری: ئەلێکساندەر، ئۆتامێندی، ئەنتۆنی، گریماڵدۆ
هێڵی ناوەند: فلۆرینتینۆ، چیکوینۆ، نێرێس، ئۆرسنیس
هێڵی هێرشبردن: جۆواو ماریۆ، گیدێش