
یاریگا
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایاب تۆمار دەكات دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن.
شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتۆنی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیست و سێی خولی ئینگلیزیدا.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان محەمەد سەڵاح 13 ـەمین یاریزانە كە بەشداری لە تۆماركردنی 100 گۆڵدا كردووە لە خولی ئینگلیزیدا لە یاریگای ئەنفێلد ( 71 گۆڵ و 29 ئەسیست).
هەروەها ئەستێرە میسڕیەكە سێیەم خێراترین یاریزانە دەگاتە ئەو ژمارەیە لە دوای هەریەك لە تێری هێنری و ئالان شیرەر.
بەو بردنەوەیەش رێدز كۆی خاڵەكانی بۆ 32 خاڵ بەرز كردەوە و لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگدا دێت.