
دوێنێ گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ریزبەندی پریمەرلیگیش بە بێ ڤاڕ بڵاوکرایەوە.
هاوارد وێبی ناوبژیوان پێشوو، ئێستا بەڕێوبەری ئەو گروپە فەرمییە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدرا بەهۆی ئەو هەڵانەی ناوبژیوانان لە پریمەرلیگ ئەنجامیان دا لە کاتێکدا ڤاڕ بەکارهات و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکە.
ئەوەی جێگەی تێبینی بێت لە ریزبەندی خولەکە بە بێ ڤاڕ لە پلەی یەکەم مان سیتی دەبوو لەبری ئارسناڵ، هەروەها لیدز یونایتد گەورەترین براوەی ڤاڕە و چوار خاڵ زیاتری کۆکردووەتەوە بەراورد بەوەی ئەو تەکنەلۆژیایە بەکار نەهاتایە.
ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:
| تیم | خاڵ بە بێ ڤاڕ |
| مان سیتی | 52 |
| ئارسناڵ | 52 |
| مان یونایتد | 43 |
| نیوکاسڵ یونایتد | 42 |
| تۆتنهام هۆتسپێرز | 41 |
| برایتۆن | 39 |
| فولهام | 36 |
| برێنتفۆرد | 31 |
| چێڵسی | 30 |
| نۆتینگهام فۆرێست | 27 |
| ئەستۆن ڤیلا | 26 |
| وێستهام | 26 |
| کریستاڵ پاڵاس | 25 |
| لێیستەر سیتی | 24 |
| لیڤەرپوول | 23 |
| لیدز یونایتد | 23 |
| وۆڵڤز | 23 |
| ئێڤەرتۆن | 20 |
| بۆرنماوس | 19 |
| ساوزهامپتن | 16 |