Loading advertisement...
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئەمڕۆ پاریس بەبێ مێسی رووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە

یاریگا
ئەمڕۆ لە یاری لوتکەی گەڕی 23 لە خولی فەرەنسا، پاریس سانجێرمان بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی دەبێتە میوانی یانەی مۆناکۆ.

شازادەکان دوای دۆڕانیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی فەرەنسا بەرامبەر مارسێی، ئەمجارەیان لە یاری لوتکەی گەڕی 23 خولی نێوخۆیی دەبنە میوانی مۆناکۆ. بۆ ئەم یارییە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەیان بەهۆی پێکان بەشداری ناکات. لە بەیاننامەیەکی فەرمی ماڵپەری یانەکە رایگەیاندووە، لیۆ تاوەکو دوو شەممەی داهاتوو بەشداری راهێنانەکان ناکاتەوە.

پاریس سانجێرمان پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لیگ وەن دێت. هەروەها مۆناکۆ ئەو یانەیەش خاوەنی 44 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button