عێراقکوردستان

یانەی هەولێر دەگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی

یانەی هەولێری بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق دوای ئەنجامدانی پازدە گەڕ لە خولەکە بە بارو دۆخێکی خراپدا گوزەر دەکات، هاندەرانی یانەکەش دوای دۆڕانە گەورەکەی دوێنێ تووڕەیی و ناڕەزایەتی خۆیان لە بەردەم کارگێڕی و بەرپرسانی یانەکە دەربڕی.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ( نەبەزعەبدولحەمید)  کە دوێنێ شەو لە نێو جەماوەری یانەکە بوو بۆ گوێ گرتن لە داواکاریەکانیان لە لێدوانێکی تایبەت بە یاریگانێت لە سەر بارودۆخی یانەی هەولێر گوتی ( هەمووان دەبی یەک دەست بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارو دۆخه لە دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکەش، ئێمەش پاڵپشتیان دەبین لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ئەوەی باش بێت و لە بەرژەوەندی یانەکەبێت ئەنجامی دەدەین، دۆخێکی کاتیە و بە هەوڵی هەموو لایەک یانەکە باش دەکەینەوە، یانەی هەولێر وەک دامەزراوەیەکی نزیک لە حکومەت سەیر دەکەین بۆیە لیژنەیەک پێکهاتووە لە پارێزگای هەولێر و کاری ئەم لیژنەیە چارەسەر کردنی ئەوکێشانەیە کە ئێستا بەرۆکی یانەکەی گرتووە، کەمو کوڕیش هەبووە لە هێنانی یاریزان و دەستنیشانکرنی ڕاهێنەر لە پێشوودا، بەڵام ئێستا چەند گرێبەستێک واژۆکرایە لە ئاست یانەی هەولێرە بە تایبەت یاریزان شێرکۆ کەریم کە دەتوانێ جیاوازی دروست بکات، بە دڵنیایی یەوە لە داهاتوودا ئەگەر یەک دەست بین ئەم بارودۆخە تێدەپەڕێت و یانەکەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان، دوورخستنەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی تەنها دەستەی گشتی دەتوانێت چونکە کارگێڕی یانەکە بە هەڵبژاردن هاتوون، یاریزانەکان و ئەندامانی دەستەی گشتی ئەو کارگێڕیە یان هەڵبژاردووە و هەر ئەوانیش دەتوانن بڕیار لە جارەنووسیان بدەن)

یانەی هەولێر دوای ئەنجامدانی پازدە گەڕ لە خولی نایابی عێڕاق بە 13 خاڵ لە پلەی حەڤدەهەم دێت و دوای دۆڕنیان بە یانەی سناعە بە ئەنجامی 4 _ 0 گۆڵ ڕاهێنەری یانەکە غازی فەهد دەستی لە کارکێشایەوە.

Back to top button