
نیازمەحەمەد یاریزانی هێلی بەرگری پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی نەورۆز، کەمێک لە مەوبەر هۆکاری جێهێشتنی بەرەو یانەکەی شاری سلێمانی ئاشکرا کرد.
نیاز هۆکاری ڕۆشتنی لە یانەی هەولێر دەگێڕێتەوە بۆ ڕاهێنەر و دەڵێت ئەو جیاوازیەکی زۆری دەکرد لە نێوان یاریزانەکان و تایبەت لەگەڵ یاریزانە کوردەکان، هەندێ جار وایکردبوو هەندێ یاریزان خۆیان لە یانەکە بە گەورەتر بزانن و کاریگەریشیان لە سەر بڕیاری ڕاهێنەر هەبوو، ئەمەش وایکرد چەندین یاریزانی شارەکە کە خۆیان بە کوڕی ئەم یانەیە دەزانی ڕیزی یانەکە جێبێڵێن، هیوادارم ئەمجارەیان دانایانە تر مامەڵە بکەن و بزانن کێ دڵسۆزی یانەکە یە و کێ هۆکاری کێشەکانە لە یانەی هەولێر.
چەند ڕۆژێک لە مەوبەر یاریزان نیاز مەحەمەد لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یانەی هەولێر لە بڕی 20 ملیۆن دینار خۆشبوو تەنها لە بەر ئەوەی ڕێگەی پێبدەن ڕیزی یانەکەجێبێڵێت، یاریزانی ناوبراو بە گرێبەستێک تاکۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێڕاق پەیوەندی بە یانەی نەورۆزەوە کرد.