یانەی شێروانە بێبەشکرا لە جامی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی تازەی دەرکرد و یانەی شێروانە لە جامی کوردستانی وەرزی داهاتووش بێبەش کرا.
بەهۆی کێشە و تەواو نەکردنی یاری نێوان قەڵادزێ و هەڵۆ لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بڕیاردرا بە هەژمار کردنی ئەنجامی یاری 3_0 لە بەرژەوەندی یانەی قەڵادزێ، تەواوی بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەمشێوەبوو:
1ـ دیاریکردنی رۆژی پێنج شەممە 9ـ2ـ2023 کاتژمێر2:30 بۆ تیروپشکی خولی فوتساڵی کچان لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
2ـ رۆژی شەممە 11ـ2ـ2023 کاتژمێر 10ی بەیانی خولێکی زاخاوتن بۆ ناوبژیوانانی فوتساڵ لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت .
3ـ رۆژی یەکشەممە 12ـ2ـ2023 دوارۆژە بۆ وەرگرتنی کشوفاتی یاریزانان لەخولی فوتساڵی کچان .
4ـ رۆژی هەینی 17ـ2ـ2023 خولی فوتساڵی کچان دەسپێدەکات .
5ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی قەڵادزێ و یانەی هەڵۆ :
ـ بەهۆی پاشەکشەی یانەی هەڵۆ لەیاری بەرامبەر یانەی قەڵادزێ لەگەڕی 11ی خولی پلە یەک بڕیاردرا بە :
أـ هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3ـ0) بۆ بەرژەوەندی یانەی قەڵادزێ .
ب ـ راگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی هەڵۆ (یەعقوب گۆران) بۆ 3 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاو و بەدووبارەکردنەوەی سزای توندتر دەدرێت .
ج ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
6 ـ بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی هەڵۆ بەڕێز (ئەحمەد خەلیل ) بۆ کۆبوونەوی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
7ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی دهۆک لەجامی کوردستان :
🔸بەهۆی گوتنی قسەی ناشیاو بەدەستەی ناویوانان لەلایەن راهێنەری یانەی برایەتی (هێور مستەفا) بڕیاردرا بە :
أ – راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
ب ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
ج ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت .
8ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی خانەقین :
🔸 بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی و گوتنی قسەی ناشیاو بەدەستەی ناویوانان لەلایەن سەرپەرشتیاری یانەی خانەقین (رائید مەجید) بڕیاردرا بە :
أ – راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
ب ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
ج ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت .
9ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاک و یانەی رانیە :
🔸 بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانی یانەی خاک هەڵدانی بۆ نێو یاریگا بڕیاردرا بە :
أ ـ پێبژاردن بەبڕی (250) هەزار دینار .
ب ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی یاریەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر و بە بێ جەماوەر .
10ـ بەهۆی پاشەکشەکردنی (یانەی شێروانە) لەجامی کوردستان بڕیاردرا بە :
أ ـ پێبژاردن بەبڕی ( 1.500.000) دینار .
ب ـ بێبەش بوونی لەجامی کوردستانی 2024 .
11 ـ دسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانانی گەڕی 12ی خولی پلەی یەک و گەڕی 17ی خولی نایاب .