
لە بەردەوامی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق و تایبەت لە گەڕی 14ـی خولەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر5ـی ئێوارە یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی کەربەلا یاری دەکات.
یانەی دهۆک مەبەستیەتی بەردەوام بێت لە سەر ئەنجامە باشەکانی و بۆ سەرکەوتن دەچێتە شاری کەربەلا، هەرچەندە یاریزانی پیشەگەری یانەکە یانیک زاکیڕی بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەردەوە یاری ناکات، بەڵام یانەکە خاوەن چەند یاریزانێکی بە توانایە و دەتوانن سەرکەوتن بۆ دهۆک بە دەستبهێنن، هەروەها یاریزان ڕێوان ئەمین یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی دهۆکەوە کرد، ناتوانێ ئەمڕۆ بەشداری یاریەکە بکات بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ناوی لە لیستی یاریزانان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق تۆمار نەکراوە.
دهۆک خاوەن 24 خاڵە لە پلەی حەفتەم دێت و یانەی کەربەلاش بە 17 خاڵ لە پلەی سێزدەم دێت.