عێراقکوردستان

بڕیارێک لە کارگێڕی یانەی هەولێرەوە بۆ هاندەران

ڕۆژی دووشەممە 6/2/2023 یانەی هەولێر لە گەڕی پازدەمی خولی نایابی عێڕاق لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری میوانداری یانەی سناعەی کۆتا ڕیزبەندی خولەکە دەکات.

هەولێر کە ئێستا لە چواردە یاری خاوەن 13 خاڵە و لە پلەی حەڤدەهەم دێت، بۆ ئەم یاریە بڕیاریدا هاتنە ژوورەوەی هاندەران بەخۆڕایی بێت، یانەی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆیان سەبارەت بەم بڕیارە دەڵێن
(بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی باڵای یانەکەمان و هاندەرانی دڵسۆزی یانەی وەرزشی هەولێر، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، بڕیاریدا کە یاری داهاتووی یانەکەمان لەگەڵ یانەی (سناعە) لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 2023/2/6 کاتژمێر (5)ی ئێوارە لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری، هاتنە ژوورەوەی یاریگا بۆ هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان و وەرزش دۆستانی شارەکەمان بە خۆڕایی بێت)

Back to top button