ئیسپانیا
كات و بەرواری هەردوو كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا دیاریكرا

یاریگا-
كات و بەرواری هەردوو یاری كلاسیكۆ لە جامی شای ئیسپانیا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دیاریكرا.
بارسێلۆنا بە بردنەوە لە ریال سۆسێداد بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام و ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە ئاتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
لە قۆناغی پێش كۆتاییدا رووبەڕووی یەك دەبنەوە و براوەكەیان بەرامبەر براوەی ئەتلەتیك بلباو و ئۆساسۆنا لە یاری كۆتاییدا یاری دەكات.
كات و بەرواری هەردوو یاری هاتن و چوونی كلاسیكۆ لە جامی شای ئیسپانیا:
– یاری چوون لە بەرواری 2ی مانگی سێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ كاتژمێر 23:00 ئەنجام دەدرێت.
– یاری گەڕانەوە لە بەرواری 5ی مانگی چوار لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو كاتژمێر 00:00 ئەنجام دەدرێت.