
لە گەڕی چواردەمی خولی نایابی عێڕاق، بڕیارە سبەی چوارشەممە 1/2/2023 لە یاریگای ئەحمەد ڕازی لە شاری بەغداد یانەی هەولێر ببێتە میوانی یانەی کەرخ.
هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی غازی فەهد شەش یاریە سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە و بۆ یاریەکەی بەیانیش بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان ( هیلیۆمۆنتێڕۆ ، ئەحمەدسەرتیپ ) بە هۆی پێکانەوە، مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە لە خولی عێڕاق بەمشێوەیە:
(36) یاری
9 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
14 بردنه‌وه بۆ كه‌رخ
13 یه‌كسان بوون
یانه‌ی هه‌ولێر 43 گۆڵی له دژی یانه‌ی كه‌رخ تۆمار كردووه.
یانه‌ی كه‌رخ 59 گۆڵی له دژی یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه.
یەكه‌م یاری فه‌رمی نێوان هه‌ردوو یانه دەگەڕێتەوە ۆ رێكه‌وتی 16/11/1990 له خولی یانە نایابەکانی عێڕاق، وه‌رزی 1990-1991 له یاریگای کەرخ كه یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی کەرخ بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر .
دواهه‌مین یاری نێوان هه‌ردوو یانه دەگەڕێتەوە بۆ رێكه‌وتی 2022/7/3 له خولی نایابی عێڕاقی وه‌رزی 2021-2022 له یاریگای فەڕەنسۆ هەریری، كه یارییه‌كه كۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی (2-1) .