
شەوی رابردوو بۆ یەکەمجار کارتی سپی لە یارییەکی جامی پۆرتوگال بەرزکرایەوە.
کارتی سپی پێچەوانەی زەرد و سوور کە بۆ سزادان و سەرزەنشت بەکاردێن، ئەمەیان بۆ ستایشکردن و پێزانینی ناوبژیوانە بۆ کارێکی گیانی وەرزشی لە میانەی یارییەکەدا.
لە یاری نێوان بەنفیکا و سپۆرتینگی ئافرەتان دا، لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم کەسێک لە ستافی راهێنەرایەتی تووشی حاڵەتێکی تەندروستی لەناکاو هات، تیمی پزیشکی هەردوو یانەش بێ جیاوازی بەپەلە چوون بەدەمییەوە و هاوکارییان کرد، لە پای ئەم کارەش ناوبژیوان کارتێکی سپی بۆ بەرزکردنەوە لە پای کارە باشەکەیان.
یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێدا و لە یارییەکی فەرمی ئەم کارتە بەکاردێت.
As equipas médicas de Benfica e Sporting receberam cartão branco após assistirem uma pessoa que se sentiu mal na bancada 👏 pic.twitter.com/ihin0FAlJF
— B24 (@B24PT) January 21, 2023