یانەی شەقڵاوە لە سەر ڕۆیشتنی یاریزانەکانی ڕوونکردنەوە دەدات

یانەی شەقڵاوە بەشدار لە خولی نایابی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی جێهێشتنی چەند یاریزانێک لە ڕیزی تیپەکەی ڕوونکردنەوەیدا، شەقڵاوە لەگەڵ تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولەکە لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت بە 19 خاڵ و دوای تەواو بوونی یاریەکەیان بەرامبەر یانەی ئارارات لە کۆتا یاری قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، دەنگۆی ڕۆیشتنی چەند یاریزانێک لە ڕیزی یانەکە هەبوو، بەڵام یانەی شەقڵاوە لە ڕوونکرنەوەیەکدا دەڵێت :
وەرزشوانان و هه وادارانی خۆشەویستی یانەکەمان ، لە چەند پەیج و ئەکاونتێک دەنگۆی ڕۆیشتنی چەندیاریزانێکی یانەکەمان بڵاوکراوەتەوە بۆیە پێتان ڕادەگەینین کە :
1-یانەکەمان دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی نەبووە ، بەپێچەوانەوە بۆقۆناغی دووەم بۆندی زیاتر دەکەین ویاریزان دەهێنین بەتایبەت بۆ ئەو هێڵانەی کە زۆر پێویستمان پێیە ، خولی نایاب زۆر دووروودرێژە تازە نیوەی یارییەکا ن ئەنجام دراون ، بۆیە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکمان نەبووینە .
2-تاکو ئێستا هیچ یاریزانێکی یانەکەمان داوای ڕۆیشتن و دەستبەرداری نەکردووە ، هه موویان یاریزانی ئێمەن و
تەنها ( دوو ڕۆژ ) مۆڵەت دراوە بە تەواوی یاریزانان و مەشقەکان دەست پێدەکاتەوە .
3- هه موو توانایەکمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەم زۆر بەبەهێزتر بگەڕێینەوە و خاڵی زیاتر کۆبکەینەوە.