قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات

قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022 _ 2023 کۆتایی هات و یانەی ئارارات پاڵەوان و یانەی چەمجەماڵیش لە ڕیزبەندی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ شەممە 7/1/2023 قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی چوار یاری کۆتایی هات، بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێبکاتەوە، یانەی ئارارات دوای سەرکەوتنی بە سەر یانەی شەقڵاوە و شکستی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر یانەی چوارقوڕنە توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم قۆناغە و 26 خاڵی کۆکردۆتەوە، یانەی پێشمەرگەی هولێریش بە 24 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و یانەی هەندرێن دوای سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی یانەی برایەتی بە 23 خاڵ ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە و چوارقوڕنە بە 22 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
ڕیزبەندی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان
1_ ئارارات 26 خاڵ
2_ پێشمەرگەی هەولێر 24 خاڵ
3_ هەندرێن 23 خاڵ
4_ چوارقوڕنە 22 خاڵ
5_ دەربەندیخان 20 خاڵ
6_ برایەتی 20 خاڵ
7_ ئاکرێ 19 خاڵ
8_ شێروانە 19 خاڵ
9_ شەقڵاوە 18 خاڵ
10_ زاخۆ 17 خاڵ
11_ سەیدسادق 17 خاڵ
12_ سۆران 17 خاڵ
13_ سیروانی نوێ 16 خاڵ
14_ دهۆک 14 خاڵ
15_ چەمچەماڵ 13 خاڵ