Loading advertisement...
کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

دوێنێ پێنج شەممە 29/12/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و زۆربەی بڕیارەکانیشی لە سەر دوا گەڕی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بوو.

بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوا کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1ـ لیژنەی پێشبڕکێکان راسپاردرا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بەپەڵپی یانەی شۆرجە .

2ـ لیژنەی پێشبڕکێکان راسپاردرا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بەپەڵپی یانەی قەڵادزێ .

3ـ پەسندکردنی ئەنجامی یاری یانەی سێمێل و یانەی گاڕە ( 3ـ0 )بۆ بەرژەوەندی یانەی سێمێل بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی گاڕە لە یارییەکە .

4ـ دوا ئاگاداری بۆ سەرپەرشتیاری یانەی دهۆک (میللەت جەمال) بەکۆنتڕۆڵکردنی خۆی بەپێچەوانەوە سزای توونددەدرێت .

5ـ سەبارەت بە یاری یانەی زانکۆی جیهان و یانەی شۆرجە :
راگرتنی یاریزانی یانەی شۆرجە ژمارە 25 (عبدالملک بهرۆز) بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وەپێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی .

6ـ دوا ئاگاداری بۆ یانەی رەواندز بەئامادەکردنی ژووری تیپی میوان بەهەموو پێداویستیەکانەوە بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن .

7ـ دوا ئاگاداری بۆ یانەی خانەقین بەئامادەکردنی ژووری تیپی میوان بەهەموو پێداویستیەکانەوە بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن .

8ـ سزادانی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی کۆیە (دەروون کەماڵ ) بەهۆی کردنەوەی ڵایڤ بە مۆبایل لەکاتی یاری بە پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار وە مانەوەی کارتە سوورەکەی .

 

Back to top button