یاریگا
شاختار گرێبەستێکی گەورەی ئارسناڵ رەتدەکاتەوە و داوای هەمان نرخی گریلیش دەکەن

یاریگا-یانەی شاختاری ئۆکرانی دەڵێن میخایلۆ مودریکی ئەستێرەی یانەکەیان بەهەمان ئەو پارەیە دەفرۆشن کە جاک گریلیشی کردە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ.
شاختار گرێبەستێکی ئارسناڵی رەتکردووەتەوە بۆ ئەو هێرشبەرە کە نرخی ٥٥ ملیۆن پاوەند بوو، بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ نیکۆلۆنی بەڕێوبەری شاختار پێی وتوون ” ٥٥ ملیۆن پاوەند بەس نیە بۆ کڕینی مودریک، سەرۆکەکەمان دەڵێت دەبێت گرێبەستی پێشکەشکراو نزیک بێت لە نرخی گریلیش بۆ مان سیتی ، ئێمە بە هیچ جۆرێک بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆی جێگیر و گۆڕانکاری رازی نابین”.
ئارسناڵ وێڵە بەدوای هێرشبەرێکی بەتوانا، پاش پێککرانی گابریێل جیسوس و دوورکەوتنەوەی بۆ چەند مانگێک.
هاوینی رابردوو، جاک گریلیش بووە گرانترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ پاش ئەوەی بەرامبەر بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند لە ئەستۆن ڤیلاوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر سیتی.