کوردستان
ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی کوردستان

لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەرووی خۆی لە ڕیزبەندی یانەکان جێگیر تر کرد.
لە یاریگای ئاکرێ هەر دوو یانەی ئاکرێ و هەندرێن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یاریەکەش بە ئەنجامی 1 _ 1 بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
یانەی چوارقوڕنە لە نێویاریگای خۆیدا و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد، یاریەکەش بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی 0 _ 0 کۆتایی هات.
یانەی شێروانە بووە میوانی یانەی سۆران و یاریەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 دۆڕاند، سۆران بەم سەرکەوتنە جارێکی تر دڵی هاندەرانی ئاشت کردەوە و خۆی لە ڕیزبەندی کۆتایی یانەکان ڕزگار کرد.
یانەی چەمچەماڵ لە نێو یاریگای خۆیدا شکست بەش بوو بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر، پێشمەرگە لە خولەکی 93 گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و یاریەکەی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ بردەوە.