قەڵادزێ بەردەوامە لە یەکسان بوونەکانی و یاری لووتکەش بە یەکسان بوون کۆتایی هات

گەڕی حەفتەمی خولی یانە پلە یەکانی کوردستان کۆتایی هات و یانەکانی سەرووی ڕیزبەندیش سوودیان لە شکست و بەرامبەر بوونەکانی یەکتر وەرنەگرت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22/12/2022 یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کۆتایی هات، یانەی قەڵادزێ چوارەم یەکسان بوونی لە خولەکە تۆمار کرد و تا ئێستا هیچ یاریەک نەدۆڕاوە، قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی بروسک بە ئەنجامی 1 _ 1 یەکسان بوو.
لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەدا یانەی سلێمانی نەیتووانی سود لە یاریگای خۆی وەربگرێت و بە ئەنجامی گۆڵێک لەگەڵ یانەی خاکی شاری کەرکوک کە لە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە دێت بەرامبەر بوو.
یانەی هەولێریش نەیتووانی سود لە بەرامبەر بوونی سلێمانی و خاک وەربگرێت بۆ ئەوەی بجێتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ یانەی شۆڕیجە یەکسان بوو.
ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی گەڕی حەفتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەمشێوەیە بوو:
پیشەسازی 1 ڕانیە 0
سلێمانی 1 خاک 1
کۆیە 1 سێمێل 0
بازیان 2 زانکۆی جیهان 2
شۆڕیجە 1 هەولێر 1
بروسک 1 قەڵادزێ 1
برادۆست 1 ڕواندز 1
ڕزگاری 1 هەڵۆ 0
یاری نێوان هەر دوو یانەی بابان و گاڕە ئەنجام نەدرا بە هۆی ئامادە نەبوونی یانەی گارە بە هۆکارێکی نادیار.