Loading advertisement...
یاریگا

تریزیگێ: رابیۆ ناوەڕاستکارێکی جیهانییە

دەیڤد تریزیگێ هێرشىەری مێژوویی فەڕەنسا ستایشی ئاستی ئادریان رابیۆی ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس و وڵاتەکەی دەکات.

تریزیگێ بۆ سکای سپۆرت وتی ” یۆڤی هەمیشە  پاڵەوانە و مێژووەکەی وای لێکردووە، یاریزانەکانیش نابێت خۆیان بەوەوە سەرقاڵ بکەن لە دەرەوەی یاریگا چی روودەدات، بۆ نیوەی دووهەمی وەرز دی ماریا ئامادەیە و پۆگبا و زۆر یاریزانی دیکەش بەسوود دەبن بۆ یانەکە. ئێمە باسی کێشەکانی یۆڤی دەکەین، لێرە هەمیشە رەخنە لە رابیۆ دەگیرێت بەڵام لە فەڕەنسا زۆر جیاوازە، ئەو شایستەی ئەوە نیە و یەکێکە لە ناوەڕاستکارە جیهانییەکان”.

ئەگەری ئەوە هەیە رابیۆ لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵێت چونکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یانەکە ناچاردەبێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

رابیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی فەڕەنسادا بوو لە جامی جیهانی و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە گەیشتنی هەڵبژاردەکەی بە یاری کۆتایی جامی جیهانی.

Back to top button