
یاریگا–
هەمووان سەرنجیان بۆ قاچی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕۆشت لە ئاهەنگگێڕانەكانی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانیدا كاتێك پەڕۆ سوورەكەیان بینی بە قاچیەوە.
ئەرجەنتین توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە فەڕەنسا بباتەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بوونە پاڵەوانی جیهان.
لە یاریەكانی جامی جیهانی 2018 یەكێك لە ڕۆژنامەنووسەكان پەڕۆیەكی سوور دەدات بە مێسی و پێی دەڵێت كە ئەمە دایكی بۆی درووستكردووە و بەختی خراپ لادەبات و یارمەتیت دەدات كە بە سەریاندا زاڵ بیت، لیۆش لێی وەردەگرێت.
لە دوای چەند ڕۆژێك مێسی یەكەم گۆڵی لە مۆندیالی 2018 تۆمار دەكات و دووبارە چاوی بە ڕۆژنامەنووسەكە دەكەوێتەوە و پرسیار دەربارەی پەڕۆكە لێدەكات و مێسیش كە لە قاچی بەستووە پیشانی دەدات.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا و لە ئاهەنگگێڕانەكانی بردنەوەی جامی جیهانی دووبارە ئەو پەڕۆ سوورە بە قاچی ئەفسانەكەی تانگۆوە بینرا.
Lovely. https://t.co/FJMLWi6li7
— Gary Lineker (@GaryLineker) December 21, 2022